ته‌باته‌بایی، مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ری ئێرانی له‌ بواری فه‌لسه‌فه‌، مێژوو و سیاسه‌ت بوو. ئه‌و ئه‌ندامی پێشووی لێژنه‌ی زانستی و جێگری توێژینه‌وه‌ی كولێژی مافناسی و زانستی ڕامیاری زانكۆ تاران بوو. ڕاڤه و ڕاپۆرتی بیری ئیرانشار كه كولتووری وه‌ك گه‌وره‌ترین هۆكاری كاریگه‌ر له‌ نیزامی ڕامیاری ئێراندا ده‌ناسێنیت، یه‌كێك له‌ كاره‌كانی ئه‌و بووه‌.

به‌پێی ڕاپوڕتی ئیسلاحوێب، تووره‌ج ده‌ریایی، توێژه‌ری مێژوو و مامۆستای زانكۆ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌ ته‌باته‌بایی، كۆچی دوایی ئه‌وی پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و له‌ ساڵی ١٣٨٨ تا ١٣٩٥ سه‌رقاڵی وانه‌وتنه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی خوێندنی ڕامیاری-ئابووری «پرسش» بووه‌. ته‌باته‌بایی به‌ڕێوبه‌ری گرووپی فه‌لسه‌فه‌ی ناوه‌ندی زانیارستانی گه‌وره‌ی ئیسلامیش بووه‌. ‌